كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن

25 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، پلەكانی گەرماش لە ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن، بەڵام لە رۆژهەڵاتی هەرێم نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی و ئاراستەی با وەك خۆی دەمێنێتەوە. هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بە نزیكەیی دوو بۆ سێ پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
دهۆك: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:35 پلەی سیلیزی
گەرمیان:39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group