هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

18 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی (توركش ئێرلاین) گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەكە دەستپێدەكاتەوە.
هاوكات، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاینەوە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی كراوە، بڕیارە لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەكەمی 2026ەوە، گەشتەكان بە فەرمی دەستپێبكەنەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی فڕۆكەخانەكەدا هاتووە، كە گەشتەكانی توركش ئێرلاین هەفتانە چوار گەشت دەبێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان (ئەستەنبوڵ - سلێمانی - ئەستەنبوڵ) ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group