گەشتەكانی توركش ئێرلاین بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی پێشخران
35 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
لە ئاگادارییەكی ئەلیكترۆنیدا هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاین فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە گۆڕانكاریی وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان و پێشخستنیان ئاگاداركردوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بەشی پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە رێكەوتی 2ـی10ـی 2026ـوە هێڵی توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەكە دەستپێدەكاتەوە.
بە گوێرەی ئاگاداریەكە، لە قۆناغی یەكەمدا هەفتانە بە ئەنجامدانی چوار گەشت لە نێوان ئەستەنبوڵ و سلێمانی دەستپێدەكەنەوە و بڕیاریشە، لە 14ـی12ـی2026وە ئاستی گەشتەكان زیاد بكرێن بۆ رۆژانە و تەواوی هەفتە دەگرێتەوە.