نەوا-
بەشی مۆڵەت لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە مۆڵەتی گشتی، بەسیستمی پێشوو نوێ دەكەنەوە لە كاتی سەردانیكردنیاندا دەبێت هەندێك مەرج و رێنمایی جێبەجێ بكەن.
یەكێك لە مەرجەكان كە بەشی مۆڵەت لە بەرێوبەرایەتیەكە ئاماژەی پێكردوە، ئەو شۆفێرانەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی سەروو( حەوت تەن و نیو) یان پاسی سەرو (16) نەفەرییان بەناوەوەیە، پێویستە لە كاتی سەردانیكردندا ساڵانەی ڕەسەن (ئەسڵی)ی ئۆتۆمبێلەكەیان پێ بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو شۆفێرانەی وەكالەتی بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی سەروو (حەوت تەن و نیو یان پاسی سەرو (16) نەفەرییان بۆ كراوە، پێویستە لە كاتی سەردانیكردندا وەكالەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەیان بە ڕەسەنی پێ بێت،.
هەروەها، مەرجی سەرەكی كە دەبێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكە كارا بێت و ماوەی بەسەرنەچووبێت.
كۆتا مەرجیش، ئەو شۆفێرانەی شۆفێری بارهەڵگری سەرو (حەوت تەن و نیو) یان پاصی سەرو(16) نەفەرین لەفەرمانگە حكومیەكان یان كۆمپانیاكان، پێویستە نوسراوی پشتگیری ئامادە بكەن لەكاتی سەردانیكرن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان.