لیژنەیەكی پەرلەمانی عیراق: لیژنەكەمان دانیناوە بەزانكۆی گەرمیاندا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە: دوای كۆبونەوەیان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەكەیان بەفەرمی دانی ناوە بە زانكۆی گەرمیاندا بڕیاری دامەزاندنی زانكۆیەكی لە خانەقینیش دەركردوە كە قوتابی و خوێندكاری هەمو عیراق وەربگرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەشیكردوە، دانپێدانانەكە بەمجۆرەیە ئەو سێ كۆلێژەی زانكۆی گەرمیان كە لەخانەقینە دەبێتە زانكۆیەكی سەربەخۆ بۆ خانەقین، دەبێت سەرۆكی زانكۆكە خەڵكی خانەقین بێت و خوێندكارانی هەرێمی كوردستان و عیراقیش وەربگرێت، ئێستا تەنها رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی ماوەو كۆنوسەكە دەنێردرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، هەر كە رەزامەندی وەرگیرا راستەوخۆ دان بە زانكۆی گەرمیاندا دەنرێت و زانكۆكەی خانەقینیش دروستدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group