وەزیری دارایی هەرێم دەستلەكاردەكێشێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرچاوەیەك رایگەیاندوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان دوو رۆژ لەمەوبەر دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردوەو چاوەڕوانی پەسەند كردنیەتی. 
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە بۆ كەناڵی روداو، هۆكاری پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەكە بۆ ئەو كێشانە دەگەڕێتەوە كە لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئیدارەی سلێمانیدا هەن. 
بڵاویشكراوەتەوە كە وەزیری دارایی و ئابوریی هۆكاری سەرەكیی دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەرێك لە سلێمانی گەڕاندوەتەوەو  وتویەتی كە بەبێ بەڵگە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیركراوە ئەگەر بەڵگەكان سەلمێنران ئەوا ئەویش سكاڵای لەسەر تۆمار دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group