لیستی موچەو تەرازوی پێداچونەوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ و رۆژی دووشەممە 5/10 بەفەرمی رادەستیان دەكات.
ئاماژەشیكردوە، لەگەڵ لیستی موچەدا هەر راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەكانی (مانگی ئاب رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت بەئامانجی وردبینیكردن و خێراكردنی پڕۆسەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group