ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: بۆ دابینكردنی بەنزین ستەم لە كەركوك دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەئەلكترۆنیكردنی كارەبای نیشتیمانی و ئەو كۆمپانیایانەی رێككەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی كارەبادا هەیە كۆمەڵێ پێشێلكارییان كردوە بۆیە داوایانكردوە بكرێتە كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی پارێزگاو داوای وەرگرتنی بۆچونی وەزارەتی كارەباشیان كردوە.
لەبارەی بەشە بەنزینی پارێزگاكە وتیشی، تائێستا هەوڵەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەردەوامە بۆ پێدانی بەشی راستەقینەی كەركوك، چونكە پێیانوایە ستەم لە كەركوك دەكرێت داواشیانكردوە كاتەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە گۆڕانكاریان بەسەردا بێت چونكە ناڕەزایەتییەكی زۆری لێكەوتوەتەوە لەگەڵیشیدا پێداچونەوە بەنرخی مۆلیدە ئەهلیەكاندا بكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راشیگەیاند، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان بە ئەلكترۆنی بكرێن بۆئەوەی هەمو خەڵكی بزانێت چەند كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دراوە بە هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group