وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستمێكی بەرگرییمان پێنەگەیشتوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چەند كەناڵێكی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێك بەناوی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكراوەتەوە.
ئاماژەشیكردوە، هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەمبارەیەوە نەداوەو ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە ڕەتیدەكەنەوە، هەروەها رایدەگەیەنن هیچ جۆرە سیستمێكی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group