نەوا-
حزبی دەعوەی ئیسلامی لەسەر گۆڕانكاریی لە بەهای دۆلارو دیناری عیراقدا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، لەكاتێكدا دان بەو هەلومەرجە سەختەدا دەنێن كە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی ناوچەكەو كورتهێنانی دارایی هاتوەتە ئاراوە، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن هەرچی زوە ئەم بەرزبونەوە بێ سەروبەرەییەی دۆلار رابگرێت و چارەسەری بەپەلە بۆ كۆنترۆڵكردنی كاردانەوەكانی بدۆزنەوە.
حزبی دەعوە داواشیكردوە چارەسەركردنی قەیرانی ئابوری لەسەر حیسابی توانای هاوڵاتی بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان نەبێت، پێویستە رەگوڕیشەی قەیرانەكان چارەسەر بكەن، بەرهەمی ناوخۆیی بەهێز بكەن، بەفیڕۆدان و گەندەڵی كەمبكەنەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە داوا لە بازرگانان دەكەن ئەو بارودۆخە سەختانەی روبەڕوی هاوڵاتیان دەبنەوە لەبەرچاو بگرن هاوكاربن لە تێپەڕاندنی ئەم هەلومەرجە پڕ لە ئاڵنگارییە و خۆیان لە چاوچنۆكی و قۆرخكاری بەدور بگرن.