قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە نادەین نرخی كەلوپەل و شتومەكەكان بەرزببێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا دەڵێت، لیژنەكانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەكەن و ڕێگریی دەكەن لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و كەلوپەل.
باسی لەوەشكرد، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق كتوپڕە، ئەو نرخانەی ئێستا هەن هی پێش بڕیارەكەن.
روونیشیكردەوە، ڕۆژانە نرخی شتومەكەكانمان لە چاودێریی بازرگانییەوە بۆ دێت و ئێمەش بەپێی ئەو نرخانە بەدواداچوون دەكەین، هەر كەس و لایەنێك نرخ بەرزبكاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group