وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی پەلەوەرو گۆشتی هاوردەكراو دوادەخرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، باج و رسومات لە گۆشتی ئاژەڵ و بەرهەمەكانی پەلەوەریی هاوردەكراو وەرناگرن و بۆ ماوەیەك دوایدەخەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رێنماییداوە بە دواخستنی وەرگرتنی باج و رسوماتە گومرگییەكانی سەر هێلكە، مریشك و گۆشتی ئاژەڵی زیندوی هاوردەكراو بەشێوازێك كە بەشدار بێت لە سەقامگیریی بازاڕە ناوخۆییەكان و دابینكردنی ئەم مادە سەرەكیانەدا بۆئەوەی بۆ هەمو هاوڵاتیان بەردەست بن.
ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتێكدایە كە بەپێی بڕیارێكی حكومەتی عیراق بەهای دۆلار بەرزكراوە بۆ 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێك، ئەم بڕیارەش بوە هۆی شڵەقاندنی دۆخی بازاڕو ناڕەزایی پەرلەمان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group