یۆنان هۆشداری دەداتە لیبیا

58 خولەک پێش ئێستا جیهان

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە راگەیەنراوێكدا پەسەندكردنی یاداشتنامەی تێگەیشتنی سنوری دەریایی نێوان توركیاو لیبیای رەتكردەوەو رایگەیاند، رێككەوتنەكە هیچ كاریگەرییەكی یاسایی نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاداشتنامەیە پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتیی دەریاییەو دەستدرێژییە بۆ سەر مافە سەروەرییەكانی وڵاتانی ناوچەكە، توركیاو لیبیا هیچ كەناراوێكی بەرانبەر یان تەنیشت یەكتریان نییە كە پاساو بۆ ئەم نەخشە دەریاییە بهێنێتەوە.
لە كۆتاییدا راگەیەنراوەكەشدا یۆنان داوای لە لیبیا كردوە خۆی لە هەر هەنگاوێك بەدور بگرێت كە دەبێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
رێككەوتنی دەریایی توركیاو لیبیا لەساڵی 2019  واژۆ كرا بۆ دیاریكردنی سنوری نێوان هەردوو وڵات لە دەریای ناوەڕاستدا، ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی گرژییەكی سیاسی و دژایەتیكردن لەلایەن یۆنان، میسرو یەكێتیی ئەوروپاوە بەهۆی پێشێلكردنی مافە دەریاییەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group