لە زاخۆ بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی لە عیراق دانرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی گەلی زاخۆی گەشتیاری داناو رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە گەورەترینە لەسەر ئاستی عیراق و دەبێتە هۆی گەشەكردنی كەرتی گەشتیاری و رەخساندنی هەلیكار بۆ گەنجان، حكومەت لەپێناو هەمەجۆركردنی ئابوری و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات، ئاسانكاریی تەواو بۆ كەرتی تایبەت دەكات.
وتیشی: داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیارانی بیانی دەكەن كە سەرداتنی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن رێز لە سروشتی هەرێمی كوردستان بگرن، لەو پرۆژانە بگرن و پاكژی بپارێزن، چونكە پاكوخاوێنی سروشت جوانتر دەكات، هەر بستێكی خاكی كوردستان بۆیان پیرۆزەو خزمەت و خەبات و زەحمەتێكی زۆر بۆ پاراستنی ئەم خاكە ئەنجام دراوەو خوێنی شەهیدانی لەسەر رژاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group