ئەكرەمی نیا: بە وردی چاودێری چالاكییەكانی ئەمریكا دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران بڵاویكردەوە، لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئاگری جەنگەكە روبەرێكی بەرفراوانتر دەگرێتەوە، ئەمریكای رابردویەكی ناپاكانەی دیپلۆماسی هەیەو ئێران بەرامبەر بە كردەوەی دووژمنەكانی ئامادەی جەنگە، بە وردیش چاودێری چالاكییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەن.

ئەكرەمی نیا راشیگەیاندوە، ئەگەر بێتو سەرۆكی ئەمریكا لە ژێر هەڕەشەو فریودانی زایۆنییەكان بەزمێكی دیكە لە ناوچەكە بەرپا بكاتەوە، ئەوە ئاگری جەنگەكە فراوانتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group