پەرلەمانتارێكی عیراق: موچە زوتر دێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی هەرێمی كوردستانی داوە.
راشیگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لە 27/9دا نەوتی رادەستكروە دوای ئەو بەروارە راستەوخۆ موچەیەك هات و پارساڵیش چوار موچەی رەوانە كرد، ئەمساڵیش بەم موچەیەوە 10 موچە هاتوە، كەواتە بەتێكڕا ئەمساڵ هەرێمی كوردستان 93 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی داوە بە عیراق. هەرلەوبارەیەشەوە غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق وێڕای جەختكردنەوە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رایگەیاندوە، وەزیری دارایی عیراق فەرمانگەی ژمێریاری راسپاردوە پارەی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكات، دۆخی دارایی عیراق باشبوەو موچە زوتر دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group