یەدەگی نەوتی جیهانیی روی لە كەمیكردوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سوڵتان جابر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی رایگەیاندوە، بەهۆی پەككەوتنی گەروی هورمزەوە نزیكەی یەك ملیار بەرمیل نەوت لە كۆگاكانی جیهان دەرهێنراون بەمەش جیهان یەدەگە ستراتیژییەكانی نەوتی بەتاڵكردوەتەوە.
جابر وتوشیەتی: دەرهاویشتەكانی ئەم قەیرانە تەنها كەمبونەوەی دابینكردن نین، بەڵكو كۆگاكانی بەرهەمە نەوتییەكانیشی گرتوەتەوە، كۆگاكانی گازوایل لە هەندێك ناوچەدا گەیشتوەتە نزمترین ئاستی وەرزیی خۆی.