نەوا-
مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەكە كۆبوەوەو لەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبونەوەكە، تیایدا گفتوگۆی بارودۆخی ئاڵۆزی هەرێمی كوردستانیانكردوەو لەبەشێكیدا جەختیانكردوەتەوە كە نابێت هەرێمی كوردستان بە دەستی خۆی خۆی بخاتە مەترسییەوەو خۆی بەدەستەوە بدات.
هەروەها ئاماژەشیانكردوە، رونبوەتەوە هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا دۆستی راستەقینەی نییەو دوژمنانیش لە هەلومەرجی نائارامی و قەیرانەكاندا دڵخۆش دەبن ئەمەش لەكاتێكدایە كە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێكی زۆر مەترسیدارو هەستیاردا تێدەپەڕێت.