نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی بارانی لێزمەو هەورەبروسكە هەندێك لە هێڵ و فیدەرەكانی كێشەیان بۆ دروست بو تیمەكانی هۆبەی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی سلێمانی كێشەی هێڵی 33 كەی ڤی سەرەڕای بارانبارین و دوای گەڕانێكی زۆر توانرا بدۆزرێتەوەو چاكبكرێتەوە.
راشیگەیاندوە، كێشەكە بەهۆی شكانی فنجانە دروست ببو دوای گۆڕینی دۆخی كارەبا لە هەردوو وێستگەكە ئاسایی بۆوەو كارەبا بۆ هاوڵاتیان گەڕایەوە.