شارەوانی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكانی دەستپێكرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا- 
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیان لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ پاراستنی خاوێنی و جوانیی سیمای شاری سلێمانی، هەڵمەتێكی گشتگیری خاوێنكردنەوەیان لە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەكان و شوێنە گشتییەكانی شاردا ئەنجامدا.
راشیگەیاندوە، پاش شەپۆلی بارانبارین هەرچەندە جوانییەكی تایبەتی بە سروشتی ناوچەكە بەخشی، بەڵام بوە هۆی هاتنەخوارەوەو كەڵەكەبونی بڕێكی زۆر لە زیخ، لم و قوڕ لەسەر رێگاوبانە سەرەكییەكان، شەقامە گشتییەكان و شوێنە گەشتیارییەكان، ئەوەش جگە لە كاریگەری لەسەر دیمەنی شار  ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكرد، بۆ ئەو مەبەستە تیمە مەیدانییەكان بە خێرایی دەستیان بە پاككردنەوەی ئەو شوێنانە كرد رێگاوبان و شوێنە گشتییەكانیان بۆ هاتوچۆ و بەكارهێنانی هاوڵاتیان رێكخستەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group