لەسلێمانی 22 شوێنی مێژویی بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاشكرایكرد، لیژنەی شوێنەوار لەمانگی تشرینی یەكەمی رابردودا 101 سەردانی بۆ بەسەركردنەوەو چاودێریكردنی شوێنە مێژویی و كەلەپورییەكان ئەنجامداوە و 22 سەرپێچی تۆمار كراوە، هەروەها 44 شوێن ئاگاداركراونەتەوەو 22 شوێنیش بەهۆی سەرپێچیەوە داخراون و بەشێك لە كەیسەكان روبەڕوی دادگا كراونەتەوە. 
ئاماژەشیكردوە، ئامانج لە بەدواداچونی لیژنەی شوێنەوار پاراستنی شوێنە مێژویی و كەلەپورییەكانی شاری سلێمانییە، لەگەڵ رێگریی لە ناوچون و زیان گەیاندن بەو سامانە نەتەوەیی و مێژوییانە.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group