داوا لە یەكێتی و پارتی دەكرێت بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ماڵپەڕی (العالم الجدید) لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریاو عیراق لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەكێتی قسەیكردوە داوای لێكردون دۆخەكە هێور بكەنەوەو بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان، بریاریشە تۆم باراك بچێتە دەباشان و پیرمام بۆ كۆبونەوە لەگەڵ هەردو سەرۆكی پارتی و یەكێتی.
ماڵپەڕەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكیان ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كردوەو پێیانڕاگەیاندوە ئەوەی لە هەرێمی كوردستان رودەدات پرسێكی ناوخۆییەو نایانەوێت بچنە بەرەی لایەنێكی كورد دژ بە لایەنەكەی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group