كاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەرەو لاوازبوون دەچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەكەمان لاواز بووە و كەشی ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم تا كاتەكانی نیوەڕۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، چەند تاوە بارانێك لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و ئەگەر هەیە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا بێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەواییەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان، لە شەودا پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەری بەفر بارین زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان.
سەبارەت بە كەشی سبەینی دووشەممەش كەشناسی ڕایگەیاند، لە كاتەكانی بەیانی ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە پاشان لە نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەگەڵ كاریگەری بارستە هەوایەكی سارددا پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەكاتەوە و ئەگەری بەفر بارین لەسەر لووتكە و قەدپاڵی هەندێك ناوچەی شاخاوییە بەرزە سنوورییەكان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group