وتەبێژی وەزارەتی دارایی: وەزیری دارایی لەسەر هەڵوێستەكەی بەردەوامەو ناچێت بۆ بەغداد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ روداو رایگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی باس لە گەڕانەوەی ئاوات شێخ  جەناب وەزیری دارایی بۆ پۆستەكەی دەكەن دوورن لە راستییەوە، وەزیری دارایی لەسەر هەڵوێستەكەی خۆی بەردەوامە، وەزارتەكەشیان ئاگاداری سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نییە.
پێشتر شیروان دوبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندبو، رۆژی یەكشەممە 8/11 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2027 گفتوگۆ دەكات و وەزیری دارایی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ شاندەكەدا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group