مەسعود بارزانی داوا لە یەكێتی دەكات لەگەڵ پارتی دابنیشن و حكومەتی بنكەفراوان پێكبهێنن

7 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا بانگەواز ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات كە لەگەڵ پارتی پێكەوە دابنیشن و كۆتایی بە قەیرانی سیاسی بهێنن.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەك ئەوە لەبەرچاو بگرن كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێكی تر گەورەترە.
سەرۆكی پارتی بە تایبەتی داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی دەكات و دەڵێت، لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم لەگەڵ پارتی پێكەوە دابنیشن، كێشەكان چارەسەر بكەن و كۆتایی بە قەیرانە سیاسییەكەی هەرێمی كوردستان بهێنن.
مەسعود بارزانی دەڵێت، زۆر حەز دەكەم لایەنە سیاسییەكانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەكانی پڕۆسەی سیاسیدا بكەن، پێكەوە حكومەتێكی بنكەفراوان و نیشتمانی پێكبهێنن و وەڵامی داوا و خواستەكانی خەڵكی كوردستان بدەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group