ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی: پەرلەمانێكی لەتبو نەبونی باشترە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئومێد هەبو دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر بچێت هەوڵیانداو كەسانی ترو دۆستانیش حەزیان دەكرد پارتی و یەكێتی پێكبێن، بەڵام دیارە جارێكی دیكە گرفت دروستبوەتەوە.
وتیشی: ئەگەرچی پێكهێنانی پەرلەمان خواستی هەمولایەكە، بەڵام بەو شێوەیە نا كە لەت بكرێت و دابەش بكرێت، چونكە پەرلەمانێكی لەتبوو زۆر خراپەو نەبونی باشترە لەوەی كە پارچە ببێت و ببێتە مایەی لەتكردنی هەرێم.
ئەمینداری گشتی یەكگرتو جەختیشیكردوە، پاراستنی یەكپارچەیی خاكی كوردستان لە سەروی هەمو بەرژەوەندییەكانەوەیەو قەوارەی هەرێم لە پێش هەمو شتێكەوەیە پەرلەمانێكی یەكگرتوش لە هەمو شت گرنگترە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group