سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوایەك لەهەردو سەرۆكی یەكێتی و پارتی دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردوە، رایگەیاندوە، ئەم ناوچەیەو جیهان لە بەردەم هەڕەشەی جدی و ئاشوبدایە لەئێستادا یەكڕیزی و تەبایی لە هەمو كات زیاتر پێویستە.
لەبەشێكی تردا سەرۆكی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان راشیگەیاندوە، ئەم ئەزمونەی ئەمڕۆ دیارییەك نەبوە بەڵكو بەرهەمی پڕ لەخوێنی هەزاران شەهیدو تێكۆشانی دەیان ساڵی شۆڕشە مەزنەكانی ئەم گەلە سەتملكراوەیە، زۆر نادادپەروەرییە ئەگەر ململانێ و جیاوازییە سیاسییەكان ببێتە هۆی لاوازكردن یان لەناوبردنی ئەم دەستكەوتە، داواتان لێدەكەین جیاوازییەكان بەلاوەنێن و لەسەر میزی گفتوگۆ بەگیانی لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەن بۆئەوەی بڕیارەكان لە خزمەتی گەلەكەماندابن كە ئێستا لەدۆخێكی ئابوریی قورس و دژواردا ژیان بەسەر دەبات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group