هەناردەكردنی نەوت لە بۆری عیراق- توركیا دەستیپێكردەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باسم محەمەد وەزیری نەوتی عیراق دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی لەڕێگەی بۆریی عیراق-توركیاوە بەتوانای 120 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا كە توانای هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی توركیا قۆناغ بە قۆناغ زیاد دەكرێت تا دەگاتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
وەزیری نەوت ئاماژەشیكردوە، ئەم هەناردە كردنەوەیە دوای تەواوكردنی كارەكانی نۆژەنكردنەوە، ئامادەكردن، پشكنینە تەكنیكی و بەكارخستنەكان دێت كە بە هەوڵ و بەدواداچونی بەردەوامی وەزارەتی نەوت و تیمە تەكنیكییە ئەندازیارییەكانی سەربە وەزارەتی نەوت بە سەركەوتوی تەواوكراون، ئەم دەستكەوتە هەنگاوێكی ستراتیژیی گرنگە لە بەهێزكردنی توانای هەناردەكردنی عیراق و هەمەچەشنكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتی خاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group