سێنتكۆم هۆشداریی توند دەداتە كەشتییەكانی گەروی هورمز
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا (سێنتكۆم) لە رێنمایی و هۆشدارییەكی نوێدا رایگەیاند، هەر كەشتییەك لە نێو دەریادا بار لە كەشتییەكی دیكە وەربگرێت كە لە بەندەرەكانی ئێرانەوە بار كرابێت، وەك هەوڵێك بۆ شكاندن و خۆدزینەوە لە گەمارۆی دەریایی ئەمەریكا هەژمار دەكرێت و هێزەكانیان رێكاری توندی بەرامبەر دەگرنەبەر.
ئاشكراشیكرد، تەنانەت ئەگەر ئەو كەشتییە بە هیچ شێوەیەك نەچووبێتە ناو بەندەر یان كەناراوەكانی ئێرانەوە، هەر جۆرە وەرگرتنێكی بار لە دەریادا لە كەشتییە گەمارۆدراوەكان، بە پێشێلكاری دادەنرێت.
هاوكات هۆشداریی توندیشی داوە كە هەر كەشتییەك دەستبەجێ ملكەچی فەرمانە یاساییەكانی هێزەكانی سەپاندنی گەمارۆكە نەبێت، رووبەڕووی رێكاری توند دەبێتەوە، لەوانەش بەكارهێنانی هێز بەپێی یاسا بەركارەكان.