وەزیری ناوخۆی عێراق: دەبێت تەنیا پۆلیسی فریاكەوتن و هاتووچۆ لە شارەكاندا بمێننەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
یاسر مالیكی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەبێت تەواوی هێزە شەڕكەرەكان لە شەقامەكاندا بكشێندرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ فەوجە شەڕكەرەكان، تەنیا پۆلیسی فریاكەوتن و هاتووچۆ لە شارەكاندا بمێننەوە.
باسی لەوەشكرد، پێویستە بنكەكانی پۆلیس ببنە شوێنی خزمەتگوزاری و هاوكاریكردنی خەڵك تاوەكو هاووڵاتییان متمانەیان بە دامەزراوە ئەمنییەكان هەبێت.
لەبارەی گەندەڵی هۆشدارییەكی تووندی دا و ئاشكرایكرد، هەر كەسێك وابیربكاتەوە كە وەزارەت چاوپۆشی لە گەندەڵی دەكات، لە خەیاڵدایە، یاسر مالیكی وتیشی،  لێپرسینەوە كەسانی نزیك لە خۆمان دەگرێتەوە پێش ئەوەی بگاتە كەسانی دوور هیچ كەسێك لە سزادان رزگاری نابێت.
لە كۆتایشدا وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، گەندەڵی دامەزراوە ئەمنییەكانی ماندوو كردووە و ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بە جددی و بە كردار كۆتایی پێبهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group