لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا پەكەكە چەند ناوچەیەكی تری چۆڵكرد

16 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی لێدوانێكی سەرچاوە ئەمنییەكان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا،  پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە 14 ناوچەی تری خواكوڕك لە هەرێمی كوردستان چۆڵكردوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و دەستەبەركردنی ئاسایش، سەقامگیریی و داهاتوی ئەو ناوچانەی كە مەترسی پێكدادانیان لەسەرە، پەكەكە چەندین ناوچەیان لە بازێ چۆڵكردوە، هەروەها 14 ناوچەی دیكەیان لە خواكوڕك چۆڵكردوەو وەزارەتی بەرگریی توركیاش ئەو ئەشكەوت و حەشارگانە لەناودەبات.
راشگەیەنراوە كە ئەم پەرەسەندنانەی گۆڕەپانەكە بەڵگەی ئیرادەی تەواوكردنی سەركەوتوانەی پرۆسەكەن بۆ سەلامەتی ئەم كاروانەی بە تێگەیشتنێكی راستی و هەستیارەوە بەڕێوەدەبرێن وەك نیشانەی تێپەڕاندنی چەندین خاڵی وەرچەرخانی هەستیاریش تا ئەمڕۆ هەڵدەسەنگێنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group