نەوا-
بەئامادەبونی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە لە مەراسیمێكدا ئەركان حەسەن وەك یەكەم قائیمقامی قەزای خورماڵ دەستبەكاربو
لەمەراسیمێكدا پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: دانیشتوانی قەزاكە رۆڵیان هەبوە لەوەی خورماڵ وەك یەكێك لە قەزا جوانەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو هەرێمی كوردستان بناسرێت، هیواشی خواست لە داهاتودا چەندین پڕۆژەو شوێنی دیكە وەك بەشێك لە قەزای خورماڵ بناسێنرێن.
هەر لەمەراسیمەكەدا، ئەركان حەسەن قائیمقامی خورماڵ وتی: خورماڵ پێش هەڵەبجە قەزا بوەو ئێستاش بەهاوكاری پارێزگاری هەڵەبجە كەسایەتییەكان و دامودەزگا حكومی و حیزبیەكان قۆناغێكی نوێی بنیاتنانەوە و پڕۆژە ئیدارییەكان دەستپێدەكەن.
رونیشیكردەوە: بە ئەزمونی 19 ساڵەی لە بواری قائیمقامییەت و كاری ئیداریدا ئاگاداری پێداویستی و كەموكورتییە ئیدارییەكانی خورماڵەو سەرەڕای دەستخۆشی بۆ كارە خزمەتگوزارییەكانی رابردو، پێویستە فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتییەكانی وەك پەروەردەو تەندروستی پلەكانیان بۆ ئاستی قەزا بەرز بكرێنەوە.