سەعدی پیرە: خەڵك ناحەقی نییە پشتیوانی بڕیارەكانی زەیدی دەكەن

52 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، ئەوانەی لەشەقامی كوردیدا پشتیوانی بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن بەشێكی زۆری هاوڵاتیان پێكدێنن، چونكە هاوڵاتی كاتێك لەسەر دەریایەكی نەوت دەژی و قەترەیەك نەوتی نەبێت خۆی پێ گەرمبكاتەوە چۆن پشتیوانی ئەو بڕیارانە ناكات، ئەوان ناحەقیان نییە هۆكارەكە خۆمانین ئێمە نەك لەبەرەیەكدا شەڕی دەرەوە دەكەین لەناوخۆشماندا بەرەیەك دروستبوە لەدژی خۆمان.
سەعدی پیرە وتیشی: گوناح نییە خەڵك بڵێت زەمانی سەدام باشتربو یان فڵان وڵات لە ئێمە باشترە لەكاتێكدا ئەم دوڵەتەی ئێمە بەخوێنی هەزاران شەهیدی قارەمان هاتوەتە كایەوە كە لەبنەڕەتدا سیستمێك بوە كە پێویسبو خزمەتی خەڵكی پێ بكرێت، بۆیە پێویستە یەكێتی و پارتی پێداچونەوەیەكی زۆر گرنگ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group