نەوا-
زاڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشوتری ئەمریكا لەعیراق بڵاویكردەوە، ستایشی هەوڵی ئەو كۆبونەوە پلان بۆ دانراوە دەكات كە بڕیارە لە رۆژی 1/12 لەشاری بەغدا لەنێوان شاندێكی پارتی و یەكێتی و سەركردەكانی حكومەتی ناوەندیی عیراق بەڕێوەبچێت بۆ چارەسەركردنی پرسە سەرەكییەكان.
خەلیلزاد وتوشیەتی: پێویستە هەمو بەشداربوان لەسەر دوو پرسی بنەڕەتی رێكبكەون كە ئەوانیش، دەستوری عیراق و پرۆژەیاسای نەوت و گازە كە لەساڵی 2007 رێككەوتنی لەسەر كراوە بەڵام لەپەرلەمان تێنەپەڕێنراوە، ئێستاش داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات دانایی، نەرمی و خۆڕاگری بنوێنن بۆ خۆپاراستن لە پەرەسەندنی گرژییەكان.