نه‌وا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگى به حزبى ئۆپۆزسیۆن داوه، له به‌نگلادیش ده‌ستدرێژى سێكسى به‌كۆمه‌ڵ كرایه سه‌ر ژنێك و سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژیكارانیش ده‌ستگیركراون.
هێزه‌كانى پۆلیسى به‌نگلادیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان ئه‌و ژنه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له خێزانه‌كه‌ى كراوه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه 10 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه یه‌كێكیان ئه‌ندامى حزبی ده‌سه‌ڵاتداره. لاى خۆیشیه‌وه ئه‌و حزبه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه بڕواى به‌سیاسه‌تى تۆڵه‌كردنه‌وه نییه.
مێردى ژنه‌كه به‌ئاژانسى رۆیته‌رزى وتووه، له‌و شه‌وه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌ك كه‌س، كه 10 بۆ 12 كه‌س ده‌بوون، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵیان و خۆى و منداڵه‌كانیان به‌ستووه‌ته‌وه‌و ژنه‌كه‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌سه‌رى، چونكه ده‌نگى به‌حزبى ئۆپۆزسیۆن داوه.
حزبى ده‌سه‌ڵاتدار كه "شێخه حسه‌ینه" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، 90%ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش، حزبى ده‌سه‌ڵاتدار به ساخته‌كارى گه‌وره و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك 19 كه‌س له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگداندا، كوژراون.