نه‌وا
ماڵپه‌ڕى هه‌واڵى "سیدنى مۆرنینگ هێراڵد"ی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه، له كۆى 222 په‌نابه‌رى منداڵ و مێردمنداڵ له كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ، ته‌نها حه‌وتیان له‌و دوورگه‌یه ماون و له‌و حه‌وته‌ش چوارى تریان بڕیارى وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ته‌نها سێ منداڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌و كه‌مپانه‌دا ماونه‌ته‌وه.
بڕیارى گواستنه‌وه‌ى منداڵان له كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى سه‌دان په‌نابه‌رى دیكه له‌و دوورگه‌یه‌دا، كه تائێستا چاره‌نوسیان یه‌كلایى نه‌بوه‌ته‌وه.
سه‌ربارى گواستنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و منداڵانه بۆ ئوسترالیا، به‌ڵام وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه په‌نابه‌رانى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن، چونكه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌رى هه‌واڵى سیدنى مۆرنینگ هێراڵد