نه‌وا
رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌كادیمی، كه پێشتر له رادیۆ نه‌وا وه‌ك په‌یامنێر كاری كردووه، سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ كاركردن له رادیۆكه‌دا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكیش له شاری كه‌ركوك، ده‌ڵێت: ئه‌و خه‌ڵاته بۆ رادیۆ نه‌وایه، چونكه له‌و شوێنه په‌روه‌رده بووم.
رۆژی شه‌ممه یه‌كێتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كركوك به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیبان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و راگه‌یاندكاران، كۆڕێكی بۆ د.محه‌مه‌د حسێن ئه‌كادیمی له زانكۆی كه‌ركوك به‌شی كۆلێژی ئاداب رێكخست و له كۆڕه‌كه‌دا باسی ئه‌زمونی خۆی كردووه له بواری راگه‌یاندندا، كه له ئێزگه‌ی عیراقی نوێ له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستیپێكردوه و پاشان له رادیۆ نه‌وا به‌رده‌وام بوه.
ئه‌و ئه‌كادیمییه له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له ئێزگه‌ی عیراقی نوێ له كه‌ركوك له‌پاش روخانی رژێمی پێشوو ساڵی 2003 ده‌ستم به‌كاری رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندن كرد و په‌یامنێری ئه‌و ئێزگه‌یه بوم له شاری موسڵ كه زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسه گه‌وره و ناوداره‌كان كاریان تێدا ده‌كرد و ده‌نگی گه‌یشتۆته بیسه‌رانی عیراق له كه‌ركوك و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه، به‌ڵكو ببوه ئێزگه‌یه‌كی جیهانی".
ئه‌و راگه‌یه‌ندكاره ئه‌كادیمیه باسی له ئه‌زمونی خۆی كرد له راگه‌یاندنه جیهانیه‌كاندا و وتی "له ئێزگه‌ی العراق الحر و رادیۆ سه‌وا و ئێزگه‌ی دۆیچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی و هتد كارم كردووه و ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه رادیۆ نه‌وا هه‌موو هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بۆم ده‌ستبه‌ركردبوو له راگه‌یاندندا".
له كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا یه‌كێتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی كه‌ركوك بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان به‌خشی به د.محه‌مه‌د حسێن ئه‌كادیمی له زانكۆی كه‌ركوك به‌شی كۆلێژی ئاداب، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند "ئه‌م خه‌ڵاته بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ ئێزگه‌ی عیراقی نوێ و رادیۆی نه‌وایه".