ئەستێرەیەكی شۆخ و شەنگی هیندی هاندەرانی ئەرسیناڵ توڕە دەكات

30/01/2019 وەرزش

نەوا
ئیشا گوپتا ئەستێرەی شۆخ و شەنگی هیندی بواری فیلم و شاجوانی پێشوی ساڵی 2007ی هیندستان و شاجوانی نەتەوەكان لەساڵی 2007 كە گەورەترین كێبڕكێی شاجوانییە لەجیهاندا، یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئەرسیناڵ بە گۆرێلا وەسف دەكات و ئەوەش هاندەرانی یانەكە توڕە دەكات.


ئیشا گوپتا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێكی دژی ئەلێكش ئەیوبی یاریزانی یانەی ئەرسیناڵ بڵاوكردوەتەوە، كە گفتوگۆیەكی واتساپی نێوان خۆی و هاوڕێیەكیەتی و نوسیویەتی، ناتوانم دەموچاوی ئەیوبی لەیاریگادا ببینم ئەو لە گۆرێلا دەچێت و زۆر ناشرینە.


ئاماژەی بەوەشداوە، وادیارە بیردۆزی گەشەسەندن لای ئەو وەستاوە و گەشەی نەكردوە بۆ مرۆڤ.
ئەو پۆستەی گوپتا، هاندەرانی یانەی ئەرسیناڵی توڕەكرد و بە رەگەزپەرست لەقەڵەمیان داوە، سەرەڕای ئەوەی دواتر پۆستەكەی سڕییەوە و داوای لێبوردنی كرد، كە بەو شێوە گەمژانەیە هەڵسوكەوتی كردوە، بەڵام ئەو ئەستێرەیە یەكێكە لەهاندەرەكانی ئەرسیناڵ رەخنەی زۆری روبەڕوكرایەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group