لەمەودوا دەتوانرێت نامەی مەسێنجەر لای بەرامبەرەكەشت بسڕێتەوە

05/02/2019 هەمەڕەنگ

 

دواجار فەیس بووك بەدەنگ داواكاریەكەوە چوو بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی مەسێنجەر بتوانن نامەكانیان لای خۆیان و بەرامبەرەكەشیان بسڕنەوە.
رۆژی سێ شەممە كۆمپانیای فەیس بووك رایگەیاند: لەمەودوا بەكارهێنەرانی تا 10 خولەك دوای ناردنی نامەیەك دەتوانن لای خۆیان و بەرامبەریش بیسڕنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەیسبوك، تایبەتمەندییەكە بۆ نامەی تایبەت و گروپەكان بەكاردێت و لەكاتی سڕینەوەی نامەكەدا، بەكارهێنەر دوو هەڵبژاردنی هەیە، یەكێكیان سڕینەوەی نامەكەیە لای خۆی، دووەمیان سڕینەوەی نامەكەیە لای بەرامبەرەكەشی.
بۆ بەدەستخستنی ئەو تایبەتمەندیە نوێیە، پێویستە مەسێنجەر ئەپدەیت بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group