نه‌وا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت "رۆژ نییه حاڵه‌تێكی كوشتن نه‌بێت، گه‌یشتوینه‌ته قۆناغێك باوك كوڕی خوی ده‌كوژێت، كوڕ باوك ده‌كوژێت، برا خوشكی خوی ده‌كوژێت، رێژه‌كه زۆره و یه‌ك حاڵه‌تیش بێت لای ئێمه هه‌ر زۆره".
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئێمه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری، وه‌زیری ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، راسته كه‌موكورتی تێدایه، به‌ڵام باش بوو به‌و راگه‌یاندنه شه‌ش مانگ ده‌رفه‌ت درایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی هه‌ڵگری چه‌كن چ كڵاشینكۆف چ ده‌مانچه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویستی پێیه‌تی به‌پێی یاسا بچێت موڵه‌تی بۆ بكات، بۆیه پاش شه‌ش مانگه‌كه ئومێده‌وارین له هه‌موو شوێنه‌كاندا پشكنین بكرێت و ئاگاداربكرێنه‌وه خه‌ڵك ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌بوه و بێ موڵه‌ته، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه ئه‌ویش گرتوخانه‌یه".
زیا پترۆس وتوشیه‌تی "به ئاشكرا له سنوره‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه چه‌كی به قاچاغ ده‌فرۆشرێت، پێشنیاری ئه‌وه‌م هه‌بووه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی به قاچاغ دێت و بدرێته ده‌ستی هاووڵاتی ساده و مه‌ده‌نی، با هێزه‌كانی ناوخۆ كۆنترۆڵی ئه‌و ئیشه بكه‌ن به شێوازیك ئه‌وان ده‌زانن سیسته‌مێكی بۆ دابنرێت با نه‌كه‌وێته ده‌ستی هاووڵاتی، كڕین و فرۆشتنی ئه‌و چه‌كه ناكرێت به‌مشێوه ساده‌یه بێت، به‌ڵكو پێویسته هێزی ئاسایش ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵێت، نه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌ك له هێزی ناوخۆ بۆ هه‌فته‌یه‌ك یان 10 رۆژ بچنه لای قاوه‌خانه و كافتریا و هه‌ندێك خه‌ڵكانی ساده و ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن ئه‌زیه‌ت بده‌ن به پشكنین".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی وتوه: " رۆژ نییه حاڵه‌تێكی كوشتن نه‌بێت و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شۆفێری ته‌كسین چه‌كدارن".