هاتوچۆی سلێمانی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە

12/02/2019 عێراق

نەوا


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە ئۆتۆمبێلەكانیان لە گەڕەك و كۆڵانەكاندا رانەگرن، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان بەرانبەر دەكرێت.
رۆژی سێشەممە بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی كردوەتەوە، كە راگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە گەڕەك و كۆڵانەكاندا، سەرپێچی یاسای هاتوچۆیە، هەروەك بۆتە مایەی بێزاری هاووڵاتییان، هەربۆیە مەفرەزەكانی هاتوچۆ لە شەواندا لێپرسینەوەی یاسایی دەرهەق بەو سەرپێچیانە دەكەن.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەستیكردوە بە گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رێكخستنی هاتوچۆ لەناوشاردا و لەو چوارچێوەیەشدا هاتوچۆی لەچەند شەقامێكدا كرد بەیەك ئاراستە و راگرتنی ئۆتۆمبێلی لەلای دەستەچەپی سایدی یاریدەدەری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیش قەدەغە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group