دوای 98 رۆژ مانگرتن لەیلا گیوڤەن گەیەنرایە نەخۆشخانە

13/02/2019

 

لەیلا گیۆڤەن هاوسەرۆكی كۆما جیڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، كە لە دژی گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پەكەكە زیاتر لە سێ مانگە مانی گرتووە، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی ئامەد.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، رۆژی چوارشەممە و لە 98 ەمین رۆژی مانگرتنیدا، باری تەندروستی لەیلا گیوڤەن تێكچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئامەد.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە گیۆڤەن رەتیكردۆتەوە چارەسەری پزیشكی بۆ بكرێت.
لەیلا گیوڤەن كە بە هۆی ئەوەی پەلاماردانی توركیا بۆ عەفرین بە داگیركاری ناوبردوو دەستگیر و زیندانی كرابوو، زیاتر لە سێ مانگ بەر لە ئێستا بۆ كۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئۆجەلان مانی لە خواردن گرتبوو، پاش زیاتر لە 70 رۆژ لە مانگرتنەكە، بە بڕیاری دادگا ئازادكرابوو، بەڵام جەختی كردبوەوە كە لە ماڵەوە درێژە بە مانگرتنەكەی دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group