سێ رۆژ پشوو بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەنرا

19/04/2019

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت سێ ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ بەشێك فەرمانبەران دەكرێتە پشووی فەرمی.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "سێ ڕۆژی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە، بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا پشووی فەرمییە".
وتیشی: "پشووەكە بەبۆنەی (جەژنی قیامە)ی مەسیحییەكانەوەیە و لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاری لەسەر دراوە".
ئاماژەی بەوەشدا "جگە لە فەرمانبەرانی مەسیحی، دەوام بۆ فەرمانبەرانی دیكە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتدا ئاساییە و پشوو نییە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group