نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده له‌مانگی ئازاردا (38.150) دینار ده‌بێت، بۆ مانگى 5یش هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه ده‌بێت مۆلیده‌كان ده‌ستبه‌جێ كاره‌با بده‌ن به‌هاووڵاتیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده به (38.150) دینار بۆ مانگی 4 دیاریكرا، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 100 بۆ 120 كاتژمێر كاریان كردووه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌نێوان 3 هه‌زار و 500 دینار بۆ 4 هه‌زارو 500 دینار ده‌بێت و نرخی ئه‌مپێڕێكیش له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردن بۆ مانگی ئایار موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌كه‌ش له 4 شه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 10 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به (199.290) دینار دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار‌و ئه‌گه‌ریش وێستگه‌ی 33 كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.