عیراق به‌ قه‌رز ده‌چێته‌ بۆشایی ئاسمان

14/05/2019 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌ره‌نسا له‌ هاوئاهه‌نگیدان بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى مانگى ده‌ستكرد و ئاژانسى بۆشایى ئاسمانیى عیراقى.
ئه‌میر به‌یاتى بریكاری پێشكه‌وتوى هونه‌رى له‌وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌ره‌نسادا هاوئاهه‌نگیمان كردوه‌ بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى مانگى ده‌ستكردى عیراقى و ئاژانسى بۆشایى ئاسمانیى عیراق، كه‌ پێشتر وه‌ستێندرابون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، كاره‌كه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئێرباسى فه‌ره‌نسى تایبه‌تمه‌ند له‌بوارى دروستكردنى مانگى ده‌ستكرد ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق باس له‌وه‌ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و پرۆژه‌ى ئه‌منى دیكه‌، قه‌رز له‌ حكومه‌تى فه‌ره‌نسى وه‌رگیراوه‌ و هاوكارى له‌ كۆمپانیا راوێژكاریه‌كانیانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌، پرۆژه‌كه‌ش خزمه‌تى بواره‌كانى ئاسایش، ئابورى، كشتوكاڵى و پیشه‌سازى ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌بوارى كه‌شناسى و سه‌ربازیدا سودى ده‌بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group