"عیراق پلەی یەكەمی لەنێو وڵاتانی عەرەبی گرتووە بۆ پابەندبوون بە كاتەكانی نوێژ"

14/05/2019 هەمەڕەنگ
وێنەی یەكێك لە مزگەوتەكانی جیهان

نەوا
پەیمانگای بیۆی ئەمریكی بۆ توێژینەوەكان، لە توێژینەوەیەكیدا ئاشكرایكردووە، عیراق و جەزائیر و مەغریب لەچوارچێوەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەدان كە زۆر پابەندن بە كاتەكانی نوێژ، هاوكات وڵاتی چینیش بە یەكێك لەو وڵاتانە دەستنیشانكراوە كە كەمترین پابەندبوونی هەیە بە ئەنجامدانی نوێژ لە جیهاندا.
ئەو پەیمانگا ئەمریكی یە كە توێژینەوەكەی لەنێوان ساڵانی 2008 و 2017 ئەنجامداوە ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق و جەزائیر و مەغریب لەنێو ئەو رێژەیەدان كە لە 80% تا لە 100%ی پابەندن بە كاتی نوێژەكانەوە، روونیشیكردۆتەوە هەریەك لە ئوردن و تونس رێژەی پابەندبوونیان لە 60% و لە 79%یە.
راپۆرتی پەیمانگاكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كەوا نەیجیریا پلەی یەكەمی لەنێو وڵاتانی نا عەرەبیەكان گرتووە، كە دانیشتوانەكەی زۆرترین پابەندبوونیان هەیە بە ئەنجامدانی نوێژەكانەوە كە رێژەكەی 95% ە و هەریەك لە ئێران و ئیندۆنیسیاش رێژەی پابەندبوونیان 87% و لە 84%ە.
هەر بەپێی توێژینەوەی پەیمانگا ئەمریكیەكە لەنێو وڵاتانی بیانی بەدەر لە وڵاتانی عەرەبی، هەریەك لە پاراگوای بەپلەی چوارەم دێت و رێژەی لە 82%ە وپاشان هیندستان دێت بە رێژەی لە 75% و پاكستان بەرێژەی لە 67%.
پەیمانگای بیۆ یەكێكە لە ناوەندەكانی توێژینەوەی ئەمریكا لە ساڵی 2004 دامەزراوە، كاری پەیمانگاكە پێشكەشكردنی راپۆرت و زانیاری یە لەسەر ئەو بابەت و رووداوە كۆمەڵایەتیانەی كە پاڵنەری دیمۆگرافیای لەگەڵە لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جیهان بەگشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group