هۆڵەندا مەشقپێكردنی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی هەڵپەسارد

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق
تێمێكی سوپای هۆڵەندا لە عێراق
سەربازانی سوپای هۆڵەندا بەهۆی هەڵكشانی ئاستی گرژییەكان لە ناوچەكە، مەشق پێكردنیان بە سەربازانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە راگرت. 
لەو هەواڵانەی كە لە میدیای هۆڵەندادا بڵاوكراونەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە بەهۆی هەڕەشەوە سوپای هۆڵەندا چالاكییەكانی مەشقپێكردنی بۆ ماوەیەك هەڵپەساردووە. 
سوپای هۆڵەندا نەیویستووە باس لە جۆری هەڕەشەكە بكات و جەختی لەوەكردووەتەوە كشاندنەوەی 50 سەربازی سوپای هۆڵەندا كە لە هەرێمی كوردستان مەشق بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، لەئێستادا جێگەی باس نییە و تەنها چالاكییەكانی مەشقپێكردن هەڵپەسێردراون.
پێشتریش یەنس فڵۆسدۆرف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە بەرلین ئاماژەی بەوەكرد سەربازانی سوپای ئەڵمانیا چالاكییەكانی مەشقپێكردنیان بە سوپا لە عێراق راگرتووە و ئەم بڕیارەش بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە بە هەمان ئاڕاستە كاردەكەن، دراوە.
هاوكات باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوای لە بەشێك لە كارمەندان و هاووڵاتییانی وڵاتەكەی كرد عێراق جێبهێڵن و ژمارەیەك رێنمایی بڵاوكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group