بەهۆی راپرسییەكی ناو ئینستاگرامەوە كچێك خۆی كوشت

15/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا

كچێكی هەرزەكاری مالیزی لە رێی تۆڕی ئینستاگرامەوە راپرسییەك دەكات و دەبێتەهۆی خۆكوشتنی.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسی مالیزیا، كچێكی تەمەن 16 ساڵ لە رێی هەژماری خۆیەوە لە ئینستاگرام راپرسییەك دادەنێت و نوسیویەتی "بابەتێكی زۆر گرنگ، یارمەتیم بدەن لە هەڵبژاردنی، ژیان یاخود مەرگ؟"، پاشان راپرسییەكەی بۆ گشت ئەو كەسانە كردوەتەوە، كە فۆڵۆوەری بون.
رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانیش ئاشكرایكردوە، پاش ئەوەی رێژەی 69% بە بەڵێ بۆ "مەرگ" دەنگیان داوە، كچەكە خۆی كوشتوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزەرێكی مالیزی هێرش دەكاتەسەر هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە راپرسییەكەدا كردوە و دەڵێت "ئەوانەی دەنگیان بۆ بیرۆكەی خۆكوشتنەكە داوە، رەنگە تۆمەتباربن بە هاندان بۆ خۆكوشتن".
ئەو پارێزەرە ناوی رامكاربال سینگ-ە و وتویەتی "ئایا كچەكە لە ژیاندا دەما ئەگەر بەشداربوانی راپرسییەكە بە دژی خۆكوشتن دەنگیان بدایە؟ ئایا بە كردەوە بەشداربوان كاریگەرییان هەبوە لەسەر بڕیاری خۆكوشتنەكەی؟ ئەو پرسیارانە مانای ئەوەیە بەشداربوان تۆمەتبارن بە هاندان بۆ خۆكوشتن، خۆكوشتنیش لێرەدا تاوانە".
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی مالیزیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە، بەڵام ئاماژە بەوەنەكراوە، ئەو كچە بە چی شێوازێك خۆی كوشتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group