"قەدەغەی دیداری ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەكانیدا هەڵگیرا"

16/05/2019 جیهان
عەبدوڵڵا ئۆجالان

نەوا
عەبدولحەمید گول وەزیری دادی توركیا، لەباری كۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی رایگەیاند، "بڕیارەكانی سەبارەت بە قەدەغەكردنی كۆبوونەوە هەڵگیران و هەلی كۆبوونەوە رەخسێندراوە".
گول دوای پێشوازیكردنی لە ئەندامانی ئەورووپای كۆمیتەی رێگری لە ئەشكەنجە، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان داو لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پرسی چاوپێككەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەكانی، گول ئاماژەی بەوەدا كە چاوپێككەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەكانیاندا مافێكی یاساییە.
عەبدولحەمید گول ئاشكرایكرد كە لە یاسای جێبەجێ كردندا هەموارێك كراوە سەبارەت بە مافی چاوپێككەوتنی سزادراوان لەگەڵ پارێزەرەكانیاندا بەڵام لە یاساكەدا ئاماژە بەوەكراوە لەكاتی ئەگەری بوونی مەترسی ئەمنیدا، چاوپێكەوتنەكان سنوردار دەكرێن.
وەزیری دادی توركیا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو سنووردار كردنە كراوەیە بە ڕووی چاودێری دادگادا و دواتر وتی، "پێشتر بڕیارەكانی سنوورداركردن لەئارادابوون. بڕیارەكانی سنوورداركردن هەڵگیران. بڕیارەكانی پەیوەندیدار بە قەدەغەكردنی یەكتربینین هەڵگیران و دەرفەتی یەكتربینین رەخسێندرا. دوای ئەوەی لە رێگای یاساوە ئەو بەربەستانە هەڵگیران یەكتربینینیشی لەگەڵ پارێزەرەكانی بووە یاسایی".
گول ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەی رێگریكردن لە ئەشكەنجەدان كە لە ئەورووپاوە هاتبوو ژمارەیەك گرتووخانەی جیاوازی بەسەر كردەوە كە هەر خۆیان دیاریان كردبوون و وتی: "چوونە گرتووخانەكان لە ئیستانبوڵ، دیاربەكر، سیلیڤری و ئورفا و ئیمراڵی. لەگەڵ دەستبەسەركراو و حوكمدراوان یەكتریان بینی. ئاماژەیان بەوە دا كە بەشێوەیەكی گشتی بە بەراورد بەبەسەركردنەوەكانی دیكە پێشهاتی باش روویداوە. ئێمە بە تێڕوانینی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان و مامەڵەی خراپ ملی رێگامان گرتووە و بە دیدگایەكی ئازادیخوازانە و دیموكراسیانە بەردەوام دەبین. لەمبارەیەوە بە وردی لە رەخنە و پێشنیارەكان دەكۆڵینەوە".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا لیژنەكە لەگەڵ ئۆجەلان كۆبووەتەوە، عەبدولحەمید گول وتی: "ئیمراڵیشیان بەسەر كردۆتەوە".    

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group