نەوا
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە، 18%ی قوتابیان لە ئەمریكا لە ماڵەكانیاندا، بێ ئینتەرنێتن.
ئەسۆشەیتد پرێس ئاماژەی بەوەداوە، بە پشتبەستن بە داتاكانی سەرژمێری دانیشتوان لە ئەمریكا 17%ی قوتابیان لەو وڵاتە لە ماڵەكانیاندا كۆمپیوتەریان نییە، كە بەهۆیەوە ناتوانن وەك پێویست ئەركەكانی خوێندنیان بەجێبگەیەنن.
بەپێی ئاژانسەكە، بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێتەوە لە ماڵەكانیاندا، هەندێك لە قوتابیان لە هەر شوێنێكدا لە دەرەوەی ماڵەكانیان ئینتەرنێتیان دەستبكەوێت، ئەركەكانی خوێندنیان بەجێدەگەیەنن.
هەروەها ئەوەش دەركەوتوە، زۆربەی ئەو قوتابیانەی لە ماڵەكانیاندا ئینتەرنێتیان نییە، رەش پێستەكانن و داهاتی خانەوادەكانیان كەمە و وەك پێویست نییە. سێ یەكی قوتابییەكانیش، كە لە ماڵەكانیاندا بێ كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتن، دانیشتووی ویلایەتی میسیسیپی باشووری ئەمریكان.